
له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئێران هێزێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر كاروانێكى پۆلیس و پێنج كه‌سیان له پۆلیس كوشت. میدیاى فه‌رمى ئێران ده‌ڵێ، “هێشتا هێرشبه‌ره‌كان نه‌گیراون”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئاب، له شارى دامنى پارێزگاى سیستان و به‌لۆچستان چه‌كدارانى نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر كاروانێكى پۆلیس و پێنج كه‌سیان كوشت.
ماڵپه‌ڕى ته‌سنیمى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌و رووداوه تیرۆریستى بووه و تا ئێسته گه‌ڕان به دواى ناسینه‌وه و گرتنى ئه‌و “تیرۆریستانه” به‌رده‌وامه.
باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئێران كه زۆرینه‌ى ناوچه‌ى سوننه‌كانن، به پچڕ پچڕى شه‌ڕ و پێكدادانى به خۆیه‌وه ده‌بینى. میدیاكانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێن ئه‌و هێزانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى زیاتر هێرش ده‌كه‌ن، كه‌چى ئێران ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێت و پێیوایه پێوه‌ندییان به وڵاتانى ده‌ره‌وه هه‌یه.
باسک نێت




