🔸سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه ئاشكراده‌كات كه به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌رى ڕێكه‌وتون بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژى هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت.
🔹فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاشكرایكرد، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێکەوتون بۆ ئەوەی لە 19 بۆ 30 ئایاری ئەمساڵ وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکەین.
🔸وتیشی، هێشتا ڕۆژەکە بەدیاریکراوى یەکلانەکراوەتەوە، بەڵام لەنێوان ئەو ماوەیەدا ڕۆژێک دیاریدەکرێت بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.
🔹لێدوانه‌كه‌ى هه‌ریرى له‌كاتێكدایه، بڕیاربوو ڕۆژی 25ی شوباتی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ناتوانن لەو وادەیەدا هەڵبژاردن بەڕێوەببەن.