عێراقكوردستانهەواڵ

لەکەرکوک تەرمی شۆفێرێک بەکوژراوی دۆزرایەوە

باسک نێت – کەرکوک

لەدەوروبەری کەرکوک تەرمی هاوڵاتییەکی بەتەمەن بەکوژراوی دۆزرایەوە کە لەشەوی رابردووەوە کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕان.

بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت ، قوربانییەکە ناوی ( مام رەحیم )ـــە و دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوکە و کاری تاکسی دەکات.

دوێنێ کەسێک بۆ سنوری قەرەهەنجیر گواستووەتەوە و نەگەڕاوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی بەکوژراوی دۆزراوەتەوە..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close