عێراقكوردستانهەواڵ

مووچەی مانگی سێ

باسک نێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئادار بە تەواوی ئامادەیە و بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە بۆ بەغدا بنێردرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی ئادار کە لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) ئامادە کراوە، دوێنێ 100% تەواو بووە و ئامادەیە.”

وتیشی، “بڕیارە ئەمڕۆ 18ی3ی2025، تیمێکی تەکنیکیی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا و لیستی مووچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكەن.”

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بوەشکردووە، لیستی مووچە گۆڕانکارییەکی کەمی تێدایە و هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی شوباتە.

شەوی ڕابردوو، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “هەموو شتێك تەواو بووە و ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین.”

وتیشی، “ئێمە حیسابی ئەوەشمان کردووە، ئەگەر بەغدا بیانوویەک بگرێت، ئێمە پێنج – شەش ڕۆژمان لەپێشە بۆ چاککردنی بیانووەکان.”

دوێنێ 17ی ئادار، وەزارەتی دارایی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینار داهاتی نانه‌وتیی مانگی شوباتی بەشێوەی کاش خسته‌ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close