ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ یان سبەینێ دەستدەکەین بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ یان سبەینێ دەستدەکەین بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و رەوانەی بەندەری جەیهان دەکەین.

عەبدولغەنی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی کەرکوک لە کێڵگەی جەمبور، رایگەیاند: ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێم وەردەگرین و هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەگاتە 230 هەزار بەرمیل، ئەمڕۆش 80 هەزار بەرمیل لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتەوە رادەستی ئێمە دەکرێت.

وتیشی:بەرهەمهێنانی نەوتی ئێستای پارێزگای کەرکوک زیاتر لە 350 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا، پلانیشمان هەیە بۆ 600 هەزار بەرمیل بەرزبکەینەوە، و كۆمپانیای بی پی لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا دەست بە کارەکانی دەکات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت لە ڕێگەی گەیشتە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی کردنەوەی وێستگەی نەوتی شێدار لە کێڵگەی جەمبوری ، بە توانای دیزاینکراوی 90 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close