عێراقكوردستانهەواڵ

عەرەب بۆ ئیدارەدانی کەرکوک پێشنیازییەک دەخاتەڕوو

باسک نێت -کەرکوک

رەعد ساڵح ئەندامی هاوپەیمانی قیادە لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: شەوی رابردوو لەكۆبونەوەو دانوستانەكانی نێوان عەرەب و توركمان پێشنیازی ئەوەی خستووەتە بەردەم هەردوولا کە پۆستەکانی کەرکوک بە نۆرە لەنێوان پێکهاتەکان بەڕێوەببرێن.

رونیكردەوە، پێشنیازەكە بریتییە لەپێدانی پۆستی پارێزگار بە كورد ( یەکێتی ) بۆ دوو ساڵ و دوو ساڵیش بۆ عەرەب، بەپێچەوانەوەی سەرۆكی ئەنجومەن جارێكی بۆ توركمان و جارێكیش بۆ كورد ( پارتی ).

ئەو سەرکردەیەی عەرەب کە کەسایەتییەکی نزیک لەمحەمەد تەمیمە دەڵێت:” بەبێ رێککەوتن لەسەر هەموو پۆستەکان بەیەک پاکێچ، ناچینە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاوە.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close