جیهانهەواڵ

لە ئێران چی ڕووی دا

سوپای پاكستان وەڵامی ئێران دەداتەوە

باسک نێت
بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان چەند ناوچەیەكمان لە ئێران بۆردومان كردووە
“سوپای وڵاتەكەمان چوونەتە ناو ئێرانەوە”
🔻ئەوەی پەنجەمان بۆ درێژبكات بە بڕاوەی بۆی دەگێڕینەوە
🔹ئەمڕۆ بەرپرسێكی هەواڵگری پاكستان ئاشكرایكردووە, سوپای وڵاتەكەی شەوی رابردوو لەوەڵامی هێرشەكەی تاران بۆ سەر چەند پێگەیەك لە پاكستان, چەند ناوچەیەكی لە ئێران كردووەتە ئامانج.
🔹بەرپرسە پاكستانیەكە, بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: گروپە تیرۆرستیەكانی نەیاری پاكستانمان لەناو ئێران كردووەتە ئامانج.
🔹بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە باشوری ئێران بیستراوە, ئەوەش دوای دوو رۆژ لە هێرشی تاران بۆ سەر چەند ناوچەیەك لە پاكستان, بە بیانوی كردنە ئامانجی گروپە تیرۆرستیەكان.
🔹هاوكات سوپای پاكستان لە بەیاننامەیەكی تونددا راگەیاندووە: سوپای پاكستان چووتە نا ئێران و بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان, ژمارەیەك بنكەی سەر بەگروپە تیرۆرستیە جوداخوازەكانیان خاپور كردووە, كە ئێرانیان كردووەتە بارەگای خۆیان.
🔹سوپای پاكستان ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەوە پەنجە بۆ وڵاتەكەی درێژبكات بە بڕوای بۆ دەگێڕینەوە, ئەوەی بیر لە دەستدرێژی بكاتەوە بۆ سەرمان, بە سەرشۆڕی و تێكشاوی دەگەڕێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close