
باسک نێت
ترامپ و سەرۆکی کاتیی سوریا کۆبووەوە، کە بە ئامادەبوونی محەمەد بن سەلمان بووە و ئەردۆغانیش بە ئۆنلاین بەشداری کردووە.
ترەمپ کە پێشتر سووککردنی سزاکانی سەر سوریای ڕاگەیاندبوو، دەڵێت، سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرن. ئەم بڕیارەی بە سەرەتایەکی نوێ بۆ سوریا ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ لە ڕیاز ڕایگەیاند، ئەمریکا بیر لە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا دەکاتەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەحمەد شەرع لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ ترەمپ بانگهێشتی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کردووە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازی سوریا. ئەم پێشنیازە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئابووری سوریا خراوەتەڕوو.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




