
باسک نێت
ئه‌ندامێكی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆمبی ژه‌هراوین؛ هاوكات ده‌ڵێت، عێراقییەکان ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن.
لەمبارەیەوە زه‌ینه‌ب مووسه‌وی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق گوتی، ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆمبی ژه‌هراوین و بە تامی سروشتی ڕووپۆشکراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لیژنەكه‌یان دەنگی بە پێشنیازیی قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی به شێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دا و پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد.
هەروەها ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤه‌یپ کاریگەریی لەسەر سیستەمی هەناسەدان هەیە و توانای هه‌یه مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە زیاد دەکات.
ئەوەشی وتوە: عێراقییەکان ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، جگەرە ئەلیکترۆنیەکان هاندەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرن.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، ماجید شنگالی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق دیارترین بڕگه‌كانی ڕه‌شنووسی یاسای جگه‌ره‌ی ئاشكرا كرد و جەختی کردەوە، یاساکە هاوردە و جگه‌ره‌كێشان ڕێک دەخات و دەستبەجێ سزا بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
ماجید شنگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاساکە جگەرەکێشان و نێرگەلە و جگه‌ره و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤه‌یپ) لەناو دامودەزگاکانی حکوومەت قەدەغە دەکات و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات، به بڕی 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردبوو، ماددەیەک لە یاساکەدا هه‌یه کە داوا دەکات هەموو بەرهەمە هاوردەکراوەکانی جگەرە و تووتن بە ئەلیکترۆنیشەوە ستیكه‌ریان لەسەر بدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی بە شێوەیەکی یاسایی هاوردە دەکرێن و هەروەها باجی فرۆشتنیان بەسەردا سەپێنراوە.




