جیهانهەواڵ

ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکاتەوە

باسک نێت

بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان،

ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەست پێ دەکاتەوە.

گەڕی چوارەمی دانوستانەکان، لە سەرەتادا بڕیار بوو لە 3ـی ئایار لە ڕۆما بەڕێوە بچێت، بەڵام دواخرا و عومان “هۆکاری لۆجستی”ی بۆ ئەو کۆبووەیە هێنایەوە.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ئەگەر ئامانجی ئەمریکا لە دانوستان لەگەڵ ئێران بێبەشکردنی “مافی ئەتۆمی” بێت، تاران هەرگیز دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت.

ئێران چەندان جار جەختی لەوە کردووەتەوە لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم دانوستان ناکات، هەروەها داواکارییەی “پیتاندنی سفر”ی ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن بەشێک لە بەرپرسانی ئەمەریکاوە پێشکەشی کراوە.

ئەو گفتوگۆیانەی ئەمڕۆی واشنتن و تاران چەند رۆژێک پێش سەردانی چاوەڕوانکراویی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە بڕیارە سەردانی قەتەر، ئیمارات و سعودیە بکات.

شاندی ئێران لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و شاندی ئەمریكیش لەلایەن ستیف ویتكوف، نوێنەری ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆكایەتی دەكرێت

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close