
ئەمریکا بودجەی جەنگی ئێران بۆ 200 ملیار دۆلار زیاد دەکات
باسک نێت
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) داوای لە کۆشکی سپی کردووە بودجەیەکی تەواوکەر بە بڕی زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دۆلار بۆ پڕکردنەوەی تێچووەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران پەسەند بکات.
ئەم داواکارییە دوای سێ هەفتە لە هێرشە ئاسمانییە چڕەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر هەزاران ئامانج لە ناوخۆی ئێران دێت، کە بووەتە هۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی پێشکەوتوو.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم داواکارییە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توندی یاسادانەرانی دیموکرات ببێتەوە کە دژی شەڕەکەن، تەنانەت هەندێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپیش گومانیان هەیە کە کۆنگرێس بەو بڕە زۆرە ڕازی بێت.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنها لە شەش ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا، ئەمریکا زیاتر لە ١١ ملیار دۆلاری خەرج کردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




