
هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق
نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق،
“ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی زەیدی دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە بتوانێت هیواکانی گەلی عێراق بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەدی بهێنێت.
کارکردن بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، بەهێزکردنی ئاسایش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، و بونیادنانی ئابوورییەکی بەهێز لە کارە لەپێشینەکان دەبن.
ئەم هەنگاوانە ببنە مایەی بەدیهێنانی دەستکەوتی بەرچاو و سوودی هاوبەش بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




