
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره نوێیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌یانێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ و تاوتوێكردنی ره‌وشی خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
پوخته‌ی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: له هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان هاووڵاتیان ده‌بێت به ده‌مامكه‌وه بچنه ژووره‌وه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و نۆڕینگه پزیشكییه‌كان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ داده‌خرێن.
سێیه‌م: شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و پارك و كافتریا و چایخانه‌كان داده‌خرێن.
چواره‌م: هۆڵه‌كانی وه‌رزش و مه‌له‌وانگه و یانه‌كانی شه‌وانه به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م بۆنه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه‌ن.
شه‌شه‌م: خواردنگه‌كان ده‌بێت ته‌نیا به دیلیڤه‌ری كار بكه‌ن.
حه‌وته‌م: هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان و ئیداره‌كان راده‌گیرێت.
هه‌شته‌م: هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راده‌گیرێت.
نۆیه‌م: هاتوچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان رێگه‌پێدراوه.
ده‌یه‌م:هاتوچۆی ئاژانس و رێكخراوه‌كانی یوئێن رێگه‌پێدراوه.
یازده‌یه‌م: شوفێری ئۆتۆمبێل ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌وه 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
دوازده‌یه‌م: له دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت كارمه‌ندان ده‌مامك ببه‌ستن.
سیازده‌یه‌م: له ده‌ره‌وه‌ی شوێن و باڵه‌خانه‌كان هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت ره‌چاوی مه‌ودای مه‌ترێك و نیو بكرێت.
چوارده‌یه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن.
پازده‌یه‌م: ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به رووی گه‌شتیاران داده‌خرێت.
شازده‌یه‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه‌ن و چاودێری جێبه‌جێكردنیان بكه‌ن.

