
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 65 كێس ئاوی له‌ده‌به‌نراوی خواردنه‌وه‌دا گرت كه له‌به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمای به‌رز دانراوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی له ده‌به‌نراو له‌به‌ر تشیكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرتوه كه (65) كێس ئاوی بۆ بازاڕ گواستوه‌ته‌وه.
وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكاره كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.
له‌شكر حه‌مید رونیكرده‌وه: پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.
راشیگه‌یاند: پێشتر سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت، دوكانداران و فرۆشیاران ئاگاداركراونه‌ته‌وه نابێت شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر بۆ گواستنه‌وه و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌كاربهێنن، پێویسته بارهه‌ڵگره‌كان داپۆشراوبن ئاوه له‌ده‌به‌رنراوه‌كان دوربن له تیشكی خۆر هه‌روه‌ها شوێنی فێنكیش بۆ عه‌مبار دابین بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا گیراوه و سه‌رجه‌م كێسه ئاوه له‌ده‌به‌ر نراوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاونه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی داواشیكرد له‌كاتی هه‌بون و به‌دیدكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، له‌رێی ژماره (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قایمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاردار بكه‌نه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.