عێراقهەواڵ

کازمى: ئەو کەسانەى پێشێلکاریان بەرامبەر منداڵەکە کرد روبەڕوى یاسا دەکرێنەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشوازى لەو منداڵە دەکات، کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى عێراقەوە سوکایەتى پێکرا و پاش داکەندنى جلەکانى؛ قژى بە چەقۆ بڕدرا.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، پێشوازی لە حامید سەعید کرد، ئەو منداڵەی لە چەند رۆژى رابردودا گرتەڤیدیۆییەکى بڵاوکرایەوە، کە تێیدا لەلایەن ژمارەیەک پۆلیسەوە سوکایەتى پێکرا.

کازمی رایگەیاندوە، ئەوانەى ئەرکیان پاراستنى یاسایە، رەفتارێکى دور لە یاسایان ئەنجامداوە، بەڵام لە ئێستادا لە کارەکانیان دورخراونەتەوە و راپێچى دادگا دەکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close