عێراقكوردستانهەواڵ

کەناڵی حەدەس: بەم زووانە حزبوڵای کوردستانی عێراق دادەمەزرێت


کەناڵی ئاسمانی حەدەسی عەرەبی بە پشت بەستن بە سەرچاوەی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە بەم زووانە حزبێک بەناوی حزبوڵای کوردستانی عێراق دروست دەکرێت.

باسک نێت

کەناڵە ئەوەی ئاشکرا کردووە، بەرپرسی حیزبوڵا لەگەڵ ئەندامەکانی لەناو هەرێم لەڕێگای ڤیدیۆوە گفتوگۆی کردووە.

ئەم هەواڵەی کەناڵی حەدەس لەکاتێکدایە کە میدیای نزیک لە سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکەن بنکەی ئیسرائیل و دەزگای موساد لە هەرێم هەیە و پاساو بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر دەهێننەوە.

ئەو هێزانە هەڵگری ناوی حزبوڵان کە لە ئێرانەوە نزیکن و باڵی چەکداریان هەیە، وەک حزبوڵای لوبنان و حزبوڵای عێراق دوو ڕێکخراوی گەورەن و لەلایەن ئەمریکاو خۆرئاواوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close