كوردستان

هەموو ئەو بانگانە دەتوانن تەوتینی موچە بكەن كە مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندی هەیەو لقیان لە هەرێم هەیە

هەموو ئەو بانگانە دەتوانن تەوتینی موچە بكەن كە مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندی هەیەو لقیان لە هەرێم هەیە
دەقی نووسراوی ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوكرایەوە .

باسک نێت
نوسراوەكەی سەرۆكی دادكای فیدراڵی دەڵێت:
بۆ تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم هەموو ئەو بانگانە دەگرێتەوە كە لە بانكی ناوەندی عێراق مۆڵەتیان وەرگرتووەو لە هەرێمی كوردستان لقیان هەیە، دیاریكردنی بانكەكەش بەپێی هەڵبژاردنی موچەخۆر خۆی دەبێت.
بەپێی لیستەكەی بانكی ناوەندی (66) بانك لە بانكی ناوەندی مۆڵەتیان هەیە.
بە پێی بڕیارەكەی پێشتری دادگای فیدراڵی تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم تەنیا لە بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكرێت.
بەڵام بە پێی نوسراوەكەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی تەوتینی موچە هەموو ئەو بانكانەش دەگرێتەوە كە مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندی هەیە و لقیان لە هەرێم هەیە، كە (66) بانكن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close