عێراقكوردستانهەواڵ

لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا بەرپرسێكی كۆمپانیای نەوتی باكور لەكەركوك دەستگیركرا

دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرایكرد، سەرۆكی لیژنەی كاروباری ئەو كەسانەی وەك پاسەوانەی بیرە نەوتییەكانی كەركوك دانراون، لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركرا.

باسک نێت – کەرکوک

بەپێی راگەیاندراوەكە، دەستگیركراوەكە بەرپرسێكی باڵای كۆمپانیای نەوتی باكورە، بۆ راییكردن و خەرجكردنی سلفەی ئەو كەسانەی وەك پاسەوانی بیرە نەوتەكان دانراون، بەرتیلی وەرگرتووە و كێچەڵی پێكردووە.

دەشڵێت، لەلایەن دەستەی دەستپاكی كەركوكەوە بۆسە بۆ ئەو فەرمانبەرە دانراوەو لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلەكەدا دەستگیركرا، بەماددەی 307 لەیاسای سزادانی عێراق راگیراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close