
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ( ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس )، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر ( 10 ) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوویدا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی تر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە