عێراقهەواڵ

چەندین کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی كارتی دەنگدەران دەستگیركراون

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان:
چەندین کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی كارتی دەنگدەران دەستگیركراون

باسک نێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستگیرکردنی ژمارەیەك لە فرۆشیارانی کارتی دەنگدەران و ئەو کەسانە رادەگەیەنێت كە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەنە ئامانج.

لیوا قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی راگەیاند:

فەرماندەییەکە لیستی پەیڕەو و راسپاردەکانی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن دەرکردووە و راستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چاودێری دەکرێن، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە چەند رۆژی رابردودا هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ژمارەیەک لە كەسانە دەستگيربكەن کارتی دەنگدەرانیان فرۆشتووە، هەروەها ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر بانگەشەی هەڵبژاردن لە بارەگاکان و کاندیدەکان، لە زیاتر لە ناوچەیەک.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close