كوردستانهەواڵ

گەشتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەستپێدەکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رێگەی مەرزی پەروزێخانەوە هاتوچۆی هاوڵاتیان، بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێبکاتەوە.

جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەولەتی پەروێزخان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە، بریاردرا کارئاسانی تەواو بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە بکرێت کە لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن.

بەپێی ئەو رێکارانەی بۆ دەستپیکردنەوەی گەشتەکان لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گیراونەتەبەر، کۆمپانیایەک لە مەرزەکە دادەنریت بۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی هاتوچۆ دەکەن.

دوای تەواوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مەرزی پەروێزخان، بڕیارە بەم زوانە هاتوچۆی هاوڵاتیان دەستپێبکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close