ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

بەغداد : لەمەودوا مووچەی هەرێم دەنێرێت لەکاتی خۆی ، چاوەڕێی 120 ملیار دینارەکە ناکات

لە چەند راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمدا ئەوە ئاشکرا بووە، حکومەتی فیدراڵی عێراق لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا 154 ملیار دینار زیاتر شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی نەناردووە، لە هەفتەی رابردوو دارایی هەرێم رایگەیاندبوو 80 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ئایار نەناردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی باسک نێت، وەزارەتی دارایی عێراق لەمەودوا هێندە چاوەڕێی هەرێم ناکات 120 ملیار دینارەکە بنێرێت خۆی ئەو بڕە وەکو مقاسە دەبرێت و بڕەکەی دیکەی مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت، کە ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە کێشە بۆ مووچە و دارایی هەرێم نەتوانێت کەمی بڕی مووچە پڕبکاتەوە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە ئاماژە بەوەکراوە، دەبێت حکومەتی هەرێم تاکو دوو هەفتەی ئایندە بابەتی داهاتی نانەوتی یەکلابکاتەوە تاکو نەگاتە 20ی مانگ بۆ ئەوەی مووچە دوانەکەوێت، ئەگەر ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێت ڕەنگە کێشە بۆ مووچە دروست بکات.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close