
سعودیە وادەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی عومرەی ڕاگەیاند
باسک نێت
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دەستپێکردنی وەرزی نوێی عومرەی ساڵی 1448ی کۆچی ڕاگەیاند، کە لە 14ی زولحیجەدا دەستپێدەکات و مۆڵەتی عومرەش لە 15ی زولحیجە دەردەکرێت.
وەزارەتی حەج و عومرەی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاندووە کە وەرزی نوێی عومرە بۆ ساڵی 1448ی کۆچی دەستیپێکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاتنە ناوەوە بۆ عەرەبستانی سعوودی بۆ مەبەستی عومرە لە ڕۆژی یەکشەممە، 14ی زولحیجەی 1448ی کۆچی (31ی ئایاری 2026ی زایینی) دەستپێدەکات.
هەروەها، دەرکردنی مۆڵەتی عومرە و دەستپێکردنی ڕێگەدان بە عومرەکاران بۆ چوونە ناو شاری مەککەی پیرۆز، لە ڕۆژی دووشەممە، 15ی زولحیجەی 1448ی کۆچی (1ی حوزەیرانی 2026ی زایینی) دەبێت، کە ئەم کارانە لە ڕێگەی ئەپی (Nusuk) ەوە ئەنجام دەدرێن
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




