كوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێم لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ئەمڕۆ بڕیار دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە،ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاوتوێ دەکات

باسک نێت

لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی جێبه‌جێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ دەخرێتەڕوو، لە تەوەرەی دووەمیشدا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ، دوا پێشهاتەكانی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێم و داشكاندنی ڕێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی قەرزی كاره‌با گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close