عێراقكوردستانهەواڵ

120 کەس لە دهۆک و زاخۆ گەیەندرانە نەخۆشخانە

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە شەوی رابردووەوە گەیشتووەتە سنووری دهۆک و تائێستاش بەردەوامە، 120 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی دهۆک و زاخۆ.

باسک نێت – دهۆک

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک رایگەیاند، پێنج نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون، ئەوانەی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراون.

دەشڵێت بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکە ”تاوەکو ئێستا 100 نەخۆش هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان، بەشێکیان تەنگەنەفەسییان هەبوو و ئێستاش تەنیا پێنجیان لە نەخۆشخانەکەمان ماون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.”

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆکیش دەڵێت، ژمارەیەک نەخۆش سەردانیان کردوون رەوشی تەندروستییان بەهۆی خۆڵبارینەوە تێکچووە، لەوێش ”تەنیا پێنجیان لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەر ماون.”

هاوکات، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش نزیکەى 15 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە، کە زۆربەیان چارەسەریان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close