كوردستانهەواڵ

پۆلیسی سلێمانی بۆ ناسینەوەی کەسێک داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان دەکات

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا وێنەى هاوڵاتییەکى بڵاوکردووەتەوە، داوا دەکات هەر کەس زانیارى لەبارەوە هەیە پەیوەندى بکات بە بنکەى پۆلیسى کوردسات یان نەخۆشخانەى شار.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “سەر لەئێوارەى (٨ی تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠) لە ڕووداوێكدا هاوڵاتیەك بە سەختی بریندار بووە (ماتۆرسكیلێكی پێبووە و ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا كێشاوە)، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتیەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامە و پێناسێكی پێ نییە نەناسراوەتەوە”.


دەشڵێت، لە ئێستادا هاوڵاتیە بریندارەكە باری تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بەنەشتەرگەری خێرا هەیە.

پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەندراوەکەدا داوا لەهاوڵاتیان دەکات هەر كەسێك ئەو هاوڵاتیە دەناسێتەوە یان كەسوكارەكەی دەناسێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی كوردسات یاخود نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close