وەزارەتى دارايى عێراق ئاشكرايكرد، لە ڕۆژى يەكشەممەی داهاتووەوە، دابەشكردنى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەتى دارايى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژى يەكشەممەى داهاتوو پارە بۆ دابەشكردنى موچەى فەرمانگەكانى ترى دەوڵەت دابيندەكرێت.
ئەوەش هاتووە، هەوڵەكان خراونەتەگەڕ بۆ تەواوكردنى دابەشكردنى موچەى سەرجەم بەڕێوەبەرايەتيەكانى دەوڵەت و سەرجەم پارێزگاكان.
دواى دواكەوتن و دابەشنەكردنى موچە بۆ ماوەى زياتر لە ٤٥ ڕۆژ، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا حكومەتى عێراق لەژێر هەڕەشەی خۆپیشانداندا دەستیكرد بە دابەشكردنى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا چارەنوسی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دیارنییە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بنێردرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە