كوردستاننوسەرانهەواڵ

ڕابوون مەعروف ،هەرزەکارێکی سیاسی و یاریکەرێکی وەرزی ..

ڕابوون مەعروف ،هەرزەکارێکی سیاسی و یاریکەرێکی وەرزی ..
لەدوای دەرکەوتنی کۆمپانیای وشە و دروستبوونی گۆڕان و دروست دوای سەرکەوتی بزووتنەوەی‌گۆڕان لەیەکەمین بەشداری هەڵبژاردندا وەک پارتێکی سیاسی ئۆپۆزسێۆن ئیدی هەمووان ڕابوون لامان مەعروف بوو و وەک سوارچاکێکی مەیدانی خەباتی ئۆپۆزسێۆنی وەلێ زۆری نەبرد دوای ئەوەی بزووتنەوەکەی بیست وپێنج کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا ئەمیش هاوسەفەری کاروانەکە سەرئەوشەپۆلە کەوت و بێ عارەق ڕشتن و ماندووبوون لەژێرسێبەری بیری نەوشیروان مستەفادا گەشتە مانگانەی چەوری هەشت ملێۆن دیناری و تا چوارساڵ وەک قورمیش بەڕاست و چەپدا دەمی بادەدا..
زۆری نەخایاند گڵۆڵەی لای بزووتنەوەی گۆڕان کەوتە لێژی و خەریکبوو تەواو مەعروف دەبوو ، بێئەوەی لۆچ بکەوێتە ملیوانی کراسەکەی بانگەشەی ئەوەی کرد کەلەنێو حەرەمی پەرلەماندا حەسیرمەیدانیان کردووە . خەباتی تەمومژاوی لەگۆڕانەوەگۆڕانی بەسەرداهات و ئەمجارە پەنای بۆ نەوەی نوێ برد بەڵکە سودیان لێببینێت و قاچی بگاتە دەرباری پایتەخت و موچەمفتەکەی لە هەشت ملێۆنەوە بکاتە سی و شەش. سەرکەوتووبوو خۆی بە کاروانی نەوەی نوێ دا هەڵواسی و گەشتە بەغداد و موچەی فول . کاکی نمەک بەحەرام لەوێڕا نەوەی نوێشی دەست بەڕوودا ناو فراکسێۆنی ئایندەیان دروست کرد . ئێستە تازە بەتازە ئاو بەئاشێکی دیکەدا دەکات و وێدەچێت پلان بۆ خەڵەتاندنی هێزێکی دیکە دابنێت .
کاکی خۆشخۆر بیر لەوەناکاتەوە کە بزووتنەوەی ئیسلامی زیاتر لە هەشت ساڵە بەئەندازەی موچەی یەک مانگی ئەو سودی لەو خاک و ئاو و نیشتمان و حکومەتە وەرنەگرتووە کەبزووتنەوە لەپێناویدا تاوناتاوێک پۆلێک شەهیدی وەک کەیوان و هاوڕێکانی لەپێناویدا دەبەخشی تا ئازادی کرد و ڕابوون نیعمەتی ئازادیەکەی نۆشی . پێمان ناڵێیت هەمیسان بارئاش لەئاشی کێ وەردەگریت وا بزووتنەوە زەرەری بەپەزەکانت گەیاندووە و بەڕاست وچەپدا ژەهرت بۆ بزووتنەوە هەڵدەدەیت . دەستت کەشفە کاکی تەراتێن و خەتخەتێن و ڕاوڕاوێن . دروست بوویتەتە یاریزانێکی تۆپانێ و هەر وەرزەو لەگەڵ فەریقێک یاری دەکەیت . بزووتنەوە زۆر لەوە گەورەترە دابەزێتە ئاستی جەنابت . ئەگەر پێتوایە بزووتنەوە لەو پەرلەمانە ڕزیوەدا وجودی نیە ئیتر جورئەت بکەیت ناوی بزووتنەوە بهێنیت .کاکی مەعروف هۆکاری ئەوەی بزووتنەوە کورسی پەرلەمانی نیە ئەوەیە کەوەک تۆ خەریکی خۆڵکرنە چاوی خەڵکی نیەو نەبۆتە داردەستی هیچ لایەک . کات ڕووی ڕاستەقینەی تۆشمان بۆ دەردەخات . زۆر لەتۆ چاپوک و دەم گەرمتر لەکۆتایی دا سەریان لەڕاوێژکاری ئەو لایەنانەوە دەرچوو کە پێشتر جنێویان پێدەدان.
نــزار کـمال” کادیری پێشکەوتووی بزووتنەوەی ئیسلامی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close