جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی کەمکردنەوەی هاوکاری ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رونکردەوە دەدات

باسک نێت

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ساڵانە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاوکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کە بریتین لە دابینکردنی پارە و راهێنان و ئامێر و چەک بە رێژەی 25٪ کەمدەکاتەوە، واتە لە ساڵی 2026 هاوکارییەکان بە تەواوەتی سفر دەبنەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانیش دەبێت.

لیوا بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە “دەنگی ئەمەریکا”ی ڕاگەیاند، یاداشتنامەیەکی تێگەشتن هەیە لە نێوان پنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا) و وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق بۆ چوار ساڵ و هەر مانگێک 20 ملیۆن دۆلار و چەندین چەک و ئامێر ومەشق و ڕاهێنان لە خۆی دەگرێت، ساڵانە هاوکاریە ماددیەکان کەم دەبێتەوە بەڕێژەی 25٪، واتە لە 2026 دا سفر دەبێتەوە.
وتیشی،”کەمکردنەوەکە سزا نیە، بەڵکو بە پێی ئەو لێکتێگەشتنەیە کە هەیە لە نێوانماندا.”

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمبونەوەی هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، کاریگەری دەبێت لە تازە بونەوەی چەک و ئامێرەکانی پێشمەرگە، بڕینی هاوکاریەکان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقیش.
وتیشی،”دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم قەرەبوی ئەو کەمبونەوەیە بکەنەوە و پلانیان هەبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەم بونەوەیە.”

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ساڵی 2016 ئەنجامدرا و لە مانگی (تشرینی دوەم/10)ی 2022 نوێکرایەوە. بە پێی لێکتێگەشتنەکە پنتاگۆن مانگانە 20 ملیۆن دۆلار و چەندین چەک و ئەجهیزەی جەنگی و مەشق و ڕاهێنان پێشکەش بە هێزە هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکات و هاوکاردەبێت لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80 و دروستکردنی هێزی پێشمەرگەیەکی هاوبەش.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close