ئابووریجیهان

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکراکرا

🔸نرخی نەوت رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازارەکاندا بەهۆی هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان بەرزبووەوە. هەروەها، ئەو ئاڵۆزییانە بوونە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک هەفتەدا.

🔸نرخی نەوتی برێنت رۆژی هەینی تاوەکو 80 دۆلاریش بەرزبووەوە، بەڵام لە میانەی مامەڵەکاندا هەندێ لە قازانجەکانی لە دەستداو دواجار بە نزیکەی 78 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

🔹نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 66 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە 72 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

🔸هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان کەشتییە بازرگانییەکانی ناچارکرد کە ئەو رێڕەوە ئاوییە گرنگە بەکارنەهێنن و بەوپێیەش تێچووی گواستنەوەی نەوت چاوەڕوان دەکرێت زیاتر بەرزبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close