
باسک نێت – ئابوری
نه‌بیل ته‌میمی شاره‌زای كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر بونه هۆكار بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، چاوهڕوانیشدهكرێـت له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌های 100 دۆلار بگاته 140 هه‌زار دینار.
نه‌بیل ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی ڕێوشوێنه حكومییه‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه بو، له‌وانه مامه‌ڵه‌كردن به یۆرۆ و درهه‌می ئیماراتی له بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار له دابه‌زین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام پێویستی به كات هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بگاته نرخی فه‌رمی، هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌و ڕێكارانه به مه‌رجێك ڕێكاری كاتی نه‌بن، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتودا 100 دۆلار بگاته 140 هه‌زار دینار و سه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، به‌و پێیه‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 148 هه‌زار و 500 دینار و له‌ئێستاشدا له‌بازاڕه‌كان 100 دۆلار به 148 هه‌زار و 750 دینار بۆ 149 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.