وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق بڕیاریداوه به چه‌ند هه‌نگاوێك كه‌له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى جێبه‌جێى ده‌كات نرخى گۆشت دابه‌زێنێت.
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق بڕیاریداوه، هاوكارى ئاژه‌ڵداره‌كانى ناوخۆ بكات بۆ زیادبوونى به‌روبومى سامانى ئاژه‌ڵ له‌عێراقدا.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، وه‌ك هه‌نگاوى خێرا بۆ دابه‌زینى نرخى گۆشت داوایان له‌وه‌زاره‌تى بازرگانى كردوه رێژه‌ى باج له‌سه‌ر مهروبزن كه‌مبكاته‌وه به‌جۆرێك بگاته 4% ئه‌و رێژه‌ى ئێستا هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌پشتبه‌ستن به بریارى پێشترى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوه.
له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان نرخى گۆشت نزیكه‌ى 50% بهرزبوهتهوهو ئێستا یه‌ك كیلۆ گۆشتى سور له‌سه‌رو 20هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە