كاروانی شەهیداننوسەران

بزووتنەوەی ئسلامی بەلاشەی خوێناوی سەرکردەکانیەوە تازیەبارە

ئەم هەفتەیەی ڕۆژی شەهیدی بزووتنەوەی ئیسلامی،بۆ یادی شەهیدەکانی،ئەو برینە قوڵەیە کە هەرگیز لە بیرناچێتەوە!
هەفتەی شەهید لە مێژوو تەمەنی بزووتنەوەی ئیسلامیدا،وەک هەڵەبجەو ئەنفالە لە مێژووی کوردا!


وەک ئوحودو کەربەلایە لە مێژووی ئیسلامدا!
ڕۆژی شەهید ئەو برینەیە کە بە چەقۆ و خەنجەری نەیارەکانی بزووتنەوەیان پێ سەربڕی و تۆزێک هەناسەیان پێ هێڵا بۆ ژیان،
کە دوواتر ئەو هەناسەیە جەستەی پۆڵاینی پێ بتەوترکردەو نەیهێشت ئەو خوێنە وشک ببێتەوە هەستایەوە سەرپێ بۆ شکاندی دەستی نەیارەکانی و بڕینی ئەو قولاپەی کە هەڵدرابویە گیانی و ئازاری بە لاشەی ئومەتێک ئەگەیاند!
بزووتنەوە ئەگەر ئەو مێژووە پاکەی خەباتی نەبووایە کە لەسەرەتاکانی تەمەنی خۆیدا بەعسی هێنابوو بەچۆکدا بەلیبسای کوردانە و ڕیشی پاک و خاوێنەوە چەکی لە سەنگەر بو بۆ پارێزگاری مەزڵمیەتی گەلەکەی
ئەوا هەر زوو وەک میزەڵان دەبوو بەیاری دەستی ئەملاو لا!
بەڵام تا هەنوکە شەڕی ئەومێژووەمان لەگەڵ دەکەن!
دەبینن کە هیچمان کەم نیە لە خەڵکی ترو بگرە ئێمە قەڵغانی بەهێز و بازوی پۆڵاینی هەموو مەیدانەکان بووین،ئابەوە دڵیان ژان دەکات و لەحەیبەتاوەختە بمرن!
چونکە سەدان مێزەرەمان لە زیندانەکانی بەعسدا بەدەستی جەلادەکانەوە خوێناوی بوو،
هەزاران خوێنی تازەو گیانفیدا کەلەپچەکران و دوواتر گیانیان بەشەهیدی پێشکەش کرد و چونەوە حزوور!
بۆیە هەموو ئەوڕەشابایانە نەک نەیخستین بەڵکو بەهێزتری کردین و گیانی تۆڵەی لە ناخدا ڕوواندین!
بزووتنەوەی ئسلامی بەلاشەی خوێناوی سەرکردەکانیەوە تازیەبار بوو!
لولەی چەکەکەی لە پشتی خۆی درا!
ئەو چەکەی کە بە نێتی ڕزگاری هەڵی گرت و دووژمنەکانی پێ کردبووە کوون!
بەڵام بەداخەوە بەزوڵم و خیانەت و پلانی ژەهراوی دایان لە خاڵی هەرە بەهێزی ئێمەو ئەو نێتە پاکەیان لەناخدا سڕینەوە کە متمانە بوو بەرامبەر هەموو لایەنەکانی گەلەکەمان!
لە ئێستادا کە یادی ئەو ڕۆژانەدەکەینەوە دەستوپەنجەو چاو گیان و هەناسەمان پڕ ئەبێ لە ئاگرو ناتوانین پێناسەیەکی تەواو بۆ بەرگی خوێناوی شەهیدەکانی دەستی غەدرو خیانەت بدۆزینەوە!
ئێمە باشترین مرۆڤەکانمان بەدیار چاومانە سوکایەتیان پێ کراو لاشەی قەندیل ئاسایان
بە گوللەی ژەنگاوی بریندار کراو پاشان شەهیدکران،
پاکترین ڕۆڵەکانی ئێمە،جوانترین کەسە ئازیزەکانمان،خوێنە تازەکانی ڕابووبی ئیسلامی بوو بەژێر پۆساڵی ڕەشی نەگریسەکانەوە!


ئەم هەفتەیە بۆ ڕۆژی شەهیدەکانمان هەر چەندە برینێکی بە سۆیە بەڵام ئێستا ببینن ئەو لاشەو باڵایە ماوەتەوە،مێژووە پاک و خاوێنەکەمان هەروەک خۆیەتی،
هەرچەندە بەژاوە ژاوی ئەولاو لا ویسترا ئەو بەرگ و مێژووە لەو ئەخیرانە لە بەری بزووتنەوە داکەنن،بەڵام نەیان توانی و ئەو هێزەیان نەبوو!


نزیکترین پلان و خەنجەر ئەو ڕۆژە تازانەبوون کە چاڵێکی ئاگرینیان بۆ سەربڕینی ئاواتەکان و مێژوو ئاڵای خاوێنی بزووتنەوەکەمان هەڵکەند!
با بمرن ناحەزەکان و نەیارەکانمان ببینن ئەو ئاڵا هێشتا بەرزە لەسەرمان و لە پشتمانەوە ڕەونەقی چاوی دوژمنانی کوێرو
گوێی دژەکانی کەڕو زمانی دوژمەنەکانی ڵاڵ کردووە.


بزووتنەوەی ئیسلامی حزبی خەبات و کۆڵنەدان وشەهیدانە،سەرکردەکانی پێش پێشمەرگەکانی شەهید بوون،کوڕی سەرکردەکانی هێشتا لاشەو گیانیان خوێنی پێوەیە،بادڵنیابن و دنیا بزانێ نانەێ ناسرەوێ ناکەوێ ئەڵا پەرچەم وسپیەکەی ڕابوونی ئیسلامی.

ئەحسەن حەسەن
٢٤/١٢/٢٠٢٣

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close