جیهانهەواڵ

حکومەتی غەززە: بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە نۆ هەزار کەس لە غەززە گیانیانلەدەستداوە

باسک نێت

حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و ئەو گەمارۆیەی خستوویەتە سەر کەرتی غەززە، کەرتی پزیشکیی بە تەواوی داڕماندووە و بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە، نۆ هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە.


ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە لەبارەی دۆخی غەززە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 23 نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە بەتەواوی لەکارکەوتوون.


جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە، کەرتی تەندروستی بەتەواوی داڕماوە و نۆ هەزار کەسیش لە غەززە بە هۆی ئەم دۆخەوە گیانیانلەدەستداوە.


ڕاشیگەیاند، توانای تەندروستیی ناوچەکە %2ـی پێداویستییەکانیان پڕناکاتەوە و بۆ وەڵامدانەوە بە خواستەکانیان پێویستە ڕۆژانە هەزار بارهەڵگر دەرمان بگاتە ناوچەکە.
سەوابتە باسی لەوەشکرد، بەشێکی زۆر لە بریندارەکان بە هۆی نەبوونی دەرمان و چارەسەرییەوە گیانلەدەستدەدەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close