نوسەران

دکتۆر مەزهەر خۆراسانیلە ساڵیادی کۆچی دووای جەنابی مامۆستا ومورشیدی بزووتنەوەی ئیسلامی

دکتۆر مەزهەر خۆراسانی✍️باسک نێت

لە ساڵیادی کۆچی دووای جەنابی مامۆستا ومورشیدی بزووتنەوەی ئیسلامی وموفەسیری قورئان جەنابی شێخ عثمان عبدالعزیز ی پریزی
زاناو عالم وموفەسرێکی دانسقە و موجاهیدێکی ڕاساڵی عابدوو خاوەنی تەقواو شەونوێژ
جێگای خۆیەتی ڕێوشوێنی ئەم پیاوانە کە پەروەردەی حوجرەو مزگەوت ومیبەروو میحراب بوون مێژووی پرشنگداریان بنوسرێتەوە ولاپەڕەی ژیان ودیوانیان هەمووجارێک هەڵدرێتەوە بۆ زیاتر ئاشنابوونی شاگردانی زانست ودەعوەو بانگەوازی ئیسلامی ولە پێناو بوژاندنەوەو بێداری گەڵ ووڵات ونیشتمان لە صەحوەوی ئیسلامی


کە ئەم زاتانە ڕائدوو مامۆستاو قائدوو ڕێپشاندەری شاگردانی میمبەروو میحراب بوون
زاتێکی هەڵکەوتوی پڕ زانست وتەقوا کە توانی لە ژیانی پڕشکوی مەلایەتیەکەیدا عزەت وجیهادو بەکرداری وعەمەلی وتەتبیقی فێری زانایان وهەڵگرانی مەشخەڵی علم وچرای ڕۆشنبیری هزری ئیسلامی بڵێتەوەو وسمع وتاعەو گۆێ ڕایەڵی مسۆگەر بکات لەگەڵ کۆدەنگی شوێنکەوتوانی دا کە پۆلێک گرنگی ئەهلی زانست وفکر بوون پەرووەردەی حوجرەو مزگەوت بوون
جەنابی مەرحومی مامۆستا لەلاکۆی زانایان لەوسەردەمە وەک ڕابەروو مورشدوو پێشەوا قەبوڵ بووچونکم دەیانزانی زانست وتەقوای جەنابی مامۆستا کەمتر نەبوە لە شێخ سعیدی پیران ونورسی لە پەروەردە وخەباتی زانستی وجیهادی لەپێناو ئاین وشکۆی زانایان دا
جەنابیان زۆر دڵسۆزانە لەخزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەیان بون بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کوفرو زوڵم و لادان وستەمێک کە خەڵکانێک دەیانویست پەرەی پێبدەن و لە بڵاوکردنەوەی کوفروو ئیلحاد دا ڕۆڵیان هەبێت وبێڕێزی بکرێت بەرامبەر پیرۆزیەکانمان لەلایەک


لەقۆڵێکی ترەوە دین وئیسلامیان بەزیادە دەزانی بۆ گەلی کوردوو دژایەتی مەلاو مزگەوتیان کردبوە پرۆگرامی کوردایەتی ونەتەوایەتیەکەیان هزری نەتەوەییان کردبوە ڕەگەز پەرستی ونەتەوە پەرستی لەباتی خواپەرستی وهزری نەتەوایەتی و خەڵکیان پێ گومڕاو سەرگەردان دەکرد ،
چجای ڕووبەرووبوونەوەی ئەو حزب وگرووپ وتاقمانەی کە ستەم وزوڵمیان کردبووە پیشەی هەمیشەییان


هەرچی بنوسرێت لەسەر ژیانی کەسایەتی زاناو عالمی خواناس جەنابی مامۆستا شێخ عوسمان عبدالعزیزو بنەمەڵەکەیان کە هەرهەموویان لە خەبات وماندووبوونی ئەم کەڵەپیاوەدا بەشداربوون هێشتا هیچ نەوتراوەو مشتێک لەخەرمانێک و دڵۆپێک لەدەریایەک پێش چاو نەخراوە
ڕەحمەتی خودا لە ڕۆحی پاک وسیرەت وسەرگوزەشتەیان
سڵاوی پڕحورمەت بۆ شەهیدانی بنەماڵەو بزووتنەکەیان
خوای گەورە دەرەجاتیان عالی بکات وجێگایان بەهەشتی خوای گەورەبێت


دکتۆر مەزهەر خۆراسانی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close