
ژیانکردن لەناو قەیراندا
سەرکۆ یونس✍️باسک نێت
یەکێک لەخراپترین قۆناعه‌كانی ژیانکردن لەناو قەیرانی ئابوری و داراییدایە، بەتایبەت دوای ئەوەی کۆمەڵگا فێری شێوازی خۆشگوزەرانی و خۆشخۆری و گەشت و سەیران و دابینکردنی پێداویستییە ناپێویست و جوانکارییەکان ببن.
ئەو بارودۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان، پڕاوپڕ ئەو قۆناغە ناجێگیرو ناسەقامگیرییەیە کە ئابوری بەگشتی و ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانیان و مووچەخۆران بەتایبەتی بەخۆوە دەبینێت.
هەرێمی کوردستان، لەدوای ڕاپەڕینی جەماوەری ئازاری 1991ەوە، تائێستا بەچەندین قۆناغی باش و خراپ و هه‌ورازی به‌رز و نشێوی نزمی ئابوری و سیاسی‌دا تێپەڕبووە.
قۆناغی زۆر خراپ و گەمارۆیی ئابوری و شەڕی ناوخۆ و دواتر ئاشتی و تاڕادەیەک ئابوری باش و پاش 2003 و پڕۆسەی ئازادی عێراق، قۆناغی باشتری ئابوری و دەستکەوتنی بەشەبودجە لە حکومەتی فیدراڵ کە ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار، دەهاتە ناو هەرێمەوه و به‌سه‌رهه‌ردوو به‌شی خه‌رجی مووچه و وه‌به‌رهێنان دابه‌شده‌كرا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێن باشترین قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و بوژانه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم بوو، به‌پێی یاسای بودجه ئه‌و چه‌ند ساڵه، ساڵانه ڕیژه‌ی 30% بودجه بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكرابوو، سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵی و به‌فیرۆدان، پرۆژه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌به‌ها جێ به‌جێكرا.
بەڵام لە2014ەوە قۆناغێکی تری سیاسی و ئابوری و دارایی خراپ بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتەوەو بارودۆخەکە لەسەر مووچەخۆران و فەرمانبەران زۆر قورس بوو، به‌شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی چه‌ند ساڵی مووچه‌خۆران به لێبڕین و پاشه‌كه‌وت و نیوه‌مووچه دابه‌شده‌كرا.
دواتر له‌پاش ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا، کەموکورت بەشە بودجەی ساڵانە کە ڕێژەی 12.67% کۆی گشتی بودجەی فیدراڵە، تەنها خەرجی مووچە کە مانگانە نزیکەی یەک ترلێۆن دینار دەبێت. بەڵام وا لەئێستادا کێشەکە سەریهەڵداوەتەوە و بەغدا بەبیانوی پابەندنەبوونی هەولێر بەڕێکەوتنەکانەوە، مووچەكه‌ی بڕی. هه‌ولێریش به‌داهاتی ناوخۆ ناتوانێت مووچه دابه‌شبكات، له‌م نێوه‌نده‌دا مووچه‌خۆران باجی نه‌بوونی مووچه ده‌ده‌ن.
هەموو ئەو قۆناغانە بەباش و خراپییەوە، جۆرێک کاریگەری دروستکرد لەسەر شێوازی بەکاربردنی تاک و خێزانەکان و کۆمەڵگا بەگشتی، بەشێوەیەک دەتوانین بڵێن نزیکبووین لە شێوازی خۆشگوزەرانی بەتایبەت لەدابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە ناپێویست و جوانکارییەکان بۆ ئەندامانی خێزانەکان، له‌هه‌موو شمه‌ك و كاڵا‌و خزمه‌تگوزارییه تاكی و خێزانییه‌كان.
ئەوەی مەبەستمانە، بڵێین بەشێوەیەکی بنەڕەتی گواستنەوە لەشێوازی ژیانکردنی تاڕادەیەک خۆشگوزەرانی لەبارودۆخی قەیران و نەبوونی پارەدا، قورس و گران دەکەوێت لەسەر خێزانەکان، بەتایبەت لێپرسراوی خێزانەکان. له‌وانه‌یه بۆ به‌شێك له‌مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران، كه ئه‌زموونی گه‌وره‌یان له‌كۆی قه‌یران و قۆناغه‌كاندا به‌ده‌ستهێنا بێت، تاڕاده‌یه‌ك بتوانریت خۆیان بگونجێنن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه بۆ چیینی گه‌نجان و مناڵان بارودۆخه‌كه قورس و گران ده‌كه‌وێت، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌زموونیان نییه و له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شه‌داهاتیان به‌به‌راورد به‌كه‌سانی تر، كه‌مترو كورتره.
1ملێۆن و دوو سەد هەزار هاونیشتمانی مووچەخۆرن، بەدڵنییایەوە ئەو پارانەی کە ئەم کەسانە وەریدەگرن، به‌شێوه‌ی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبێتە داهات بۆ چیین و توێژەکانی تری کۆمەڵگا، لەبەرئەوە دەتوانین بڵێین، کاریگەری مووچە بە بوون و نەبوون لەسەر ئاستی گشتی كۆمه‌ڵگا ئەژمار دەکرێت، چونكه به‌دوو ڕێگا پاره، دێته ناو هه‌رێمه‌وه، یه‌كه‌م: مووچه‌یه و دووه‌م: پاره‌ی پرۆژه‌كان( وه‌به‌رهێنان) له‌ئێستادا تاكه تاكه پرۆژه هه‌یه كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمار ده‌كرێن و كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان نییه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ده‌ستكه‌وتنی داهات بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی بڕوانامه و بێ بروانامه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ندین هۆكاری تر، ژیانكردن له‌ناو قه‌یراندا بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان” قورس و تا ئاستی بێزار بوون ناره‌حه‌ت بووه، هیوادارین كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ولێرو به‌غدا، كۆبونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بێت بۆ سه‌رجه‌م كێشه ئابوری و داراییه‌كان به‌گشتی مووچه و بودجه به‌تایبه‌ت.



