
دۆناڵد ترەمپ:
رێككەوتنەكەی ئۆباما خراپترین و گەمژانەترین رێككەوتنەكان بوو كە ئەمریکا تا ئێستا کردوویەتی
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، سیناتۆر جاک رید، دیموکراتەكان لە شاری رۆد ئایلەندەوە، درۆی کرد کاتێک بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو ڕێککەوتنەی کە تازەیەی پێی گەیشتووین، لە کارەساتەكەی ئۆباما باشتر نییە كە بە پلانی كاری هاوبەشی هەمەلایەنەی (JCPOA) ناسراوە، رید یان ساختەکارییەکی راشكاوە یان ناکارامەیە.
ترەمپ لە سەكۆی “تروس سۆشیال” نوسویەتی: رێککەوتنی ئۆباما رێگایەك بوو بۆ ئەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، بەو هەموو پارەیەی کە تێیدا بوو، كە خراپترین و گەمژانەترین (ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی دیموکراتەکان بەو شێوەیە ناوی دەبەن!) رێككەوتنەكان بوو كە ئەمریکا تا ئێستا کردوویەتی.
رێککەوتنی ئێمە دیوارێكی رێگرە لە دژی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و تەواو پێچەوانەی رێککەوتنەکەی ئۆبامایە. پێویستە جاک رید لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.




