كوردستانهەواڵ

مانگانە لەگەڵ دابەشکردنی موچە بڕەپارەیەک لە فەرمانبەران وەردەگیرێت

سەرپەرشتیاری پرۆژەی (هەژماری من) ڕایگەیاند، مانگانە بانکەکان بڕی دوو هەزار و 500 دینار “وەکو عمولە” لە فەرمانبەران وەردەگرن.
مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی (هەژماری من) لە نوسینگەی سەرۆکی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “سەبارەت بەو عمولە یان کرێیەی، کە لەبڕی پێدانی موچە لە ڕێگەی کارتی (هەژماری من) وەردەگیرێت، دەمانەوێ فەرمانبەران دڵنیا بکەینەوە، کە تەنیا دوو هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک کارت دەدرێتەوە فەرمانبەران، هیچ بڕەپارەیەکی دیكە ناگیرێت.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی (هەژماری من) ئاشکراشیکرد: “فەرمانبەرێک موچەی هەرچەند بێت، تەنیا دوو هەزار و 500 دینارەکەی لێ وەردەگیرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێژەی مووچە نییە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close