✍️ بارام صوبحی : ڕۆژنامە نووس
- ئەگەر بەغدا بەرمیلێ نەوتمان بە پەنجا هەزار بۆ بنێرێ، ئێمە بە کرێی گواستنەوەوە بە (٦٠) هەزار دینار دابەشی دەکەین.
(وەزیری سامانە سروشتییەکان). - ئەگەر بەغدا (٧٠٠) ملیارەکە بنێرێ، یەکسەر موچە دابەش دەکەین.
(وەزیری دارایی). - ئەگەر بەغدا پارەی گەنمی جوتیاران بنێرێ، یەکسەر دابەشی دەکەین.
(وەزیری کشتوکاڵ). - ئەگەر بەغدا پەنیرو هێلکە بنێرێ، یەکسەر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکەین.
(وەزیری بازرگانی). - ئەگەر بەغدا بودجەی هەرێم بنێرێ، یەکسەر پڕۆژەی قیتارەکە دەستپێدەکەین.
(وەزیری ئاوەدانکردنەوە). - ئەگەر بەغدا بودجە بنێرێ، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەموو شارو شارەدێیەکان دەست پێدەکاتەوە.
(وەزیری شارەوانی). - ئەگەر بەغدا دەرمانمان بۆ بنێرێ، یەکسەر بەسەر نەخۆشخانەکاندا دابەشی دەکەین.
(وەزیری تەندروستی). - ئەگەر بەغدا بودجەکەی خەرج بکات، پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان دەکەین.
(وەزیری پلاندانان). - ئەگەر بەغدا هاوکاریمان بکات، کرێی حەجکردن کەمدەکەینەوە.
(وەزیری ئەوقاف).
کەواتە: ئێستا لە خۆتان بپرسن، ئەمە نوسینگەی دیلیڤەرییە یان حکومەت؟
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە