كوردستانهەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی دژی بڕیارەکەی وەزیر دەوەستنەوە

مامۆستایانی ناڕازی ناچنە ژێر باری بەڵێنەکانی وەزیری پەروەردە و درێژە بە بایکۆت دەدەن.

باسک نێت
ئەمڕۆ نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە بە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بڵاو بویەوە، کە تێدا رەزامەندی داوە بە دوو داواکاری مامۆستایان، یەکەم دەستپێردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و دووەم دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست.


دیپلۆماتیک زانیویەتی، مامۆستایانی ناڕازی رازی نابن بەم بڕیارەی وەزیری پەروەردە و درێژە بە بایکۆت دەدەن.
لای خۆیەوە، بەرهەم مستەفا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان بە دیپلۆماتیکی وت، بڕیارەکانی وەزیری پەروەردە هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و بایکۆت لە سلێمانی بەردەوام دەبێت.


ئەو وتی، وەزیر بە مەرج ئەو دوو بڕیارەی داوە، ئەویش هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکان لە بەغداوە، بۆیە مامۆستایان پێیانوایە ئەوەی وەزیر کردویەتی تەنها لابردنی بەرپرسیارێتیە لەسەر خۆی و بە هیچ شێوەیەک لە خەمی کردنەوەی دەوامی خوێندندا نین، ئەگەرنا ئەو دوو بڕیارە پێویستی بەوە نیە ببەسترێتەوە بە هەمواری یاسای بودجە و هاتنی پارە لە بەغداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close