
ئیسماعیل بەقایی:
شەو و رۆژ لەبەردەم ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕدا دەژین
باسک نێت
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
شەو و رۆژ لەبەردەم ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕدا دەژین، لە دۆخی ئاشتیدانین.
كاتێك بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر هەڕەشە لە گەلی ئێران دەكەن، پابەندین کە لە هەموو ساتێکدا هەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرین.
دڵنیاین کە بەرگریکارانی ئێران ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە لەلایەن دەستدرێژکارانەوە.
هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی نوێ کە وڵاتەکەمان بکاتە ئامانج.
ئەوەی رێگری لە پێشکەوتنی دانوستانەکان دەکات، داواکارییە زیادەڕۆییەکانی ئەمریکایە.
ئێمە لە دۆخی ئاشتیدا نین و گەمارۆیەکی دەریایی لە دژی ئێمە بە کاریگەری ماوەتەوە؛ بەڵام هەموو سیناریۆ گریمانەكراوەكان لەبەرچاو دەگرین.




