جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

سعودییە بریارێکی نوێی لەبارەی عومرەوە دەرکرد

باسک نێت

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، بریاردراوە، لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رەخساندنی هەلی زیاتر، تەنها مۆڵەتی ئەنجامدانی یەک عومرە دەدرێت بە عومرەکاران.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە عومرەکاران دەکەن لە مانگی رەمەزاندا تەنها یەک عومرە ئەنجام بدەن، لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ عومرەکارنی دیکە.

بە پێی ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی حەجی سعودیە، کاتێک لە سەکۆی ئەلیکترۆنی نسک داوای مۆڵەتی ئەنجامدانی عومرەی دوەم دەکەین، نامەیەکت ئاڕاستە دەکرێت کە تێیدا نوسراوە، “مۆڵەت بەخشین شکستی هێنا، لە پێناو عومرەکارانی دیکە، ناتوانرێت لە رەمەزاندا زیاتر لە عومرەیەک ئەنجام بدرێت.”

سەکۆی ئەلیکترۆنی نسک لەلایەن وەزارەتی حەج و عومرە و دەستەی گەشتوگوزاری سعودیە لە ساڵی 2022 خرایە کار، تایبەتە موسڵمانانی سەرانسەری جیهان کاتێک گەشت بۆ سعودیە دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close