نوسەران

ڕابەرێك وەك حەمزەی كورد

پاش چواردە سەدە زیاتر بۆ عیززەت و ورە و غیرەتێك لە پێناو ئیسلام و بەرقەراركردنی ئارامیی و هێزی لەبن نەهاتووی كۆمەڵگەیەكی مسوڵماندا حەمزەیەكی تر دەردەكەوێت و بزووتنەوەیەكی ڕەسەن دادەمەزرێنێت.

حەمزەی ئالوبەیت ڕەزای خوای لێبێت قوڕەیشییە و پەنای زاتی ئەو پێغەمبەری ڕزگارییە دەبێت (درودی پەروەردگاری لێبێت) كە هەموو جیهانی بە پەیامەكەی لە تاریكیی دەرهێنا و ئەوەی كوردیش ئەم حەزرەتی عەلیەیە كە لە ڕووی باوەڕ و غیرەتەكەوە دووبارە بۆ ئەم خەڵك و نیشتمانە دەركەوێت و كۆمەڵگەیەك شانازیی دەكات بە ژیان و تەمەن و شۆڕش و فیداكارییەكەیەوە.

بزووتنەوەی ئیسلامیی و گەلی كورد سەریان بەرزە لە تەمەنی خۆیاندا حەمزەیەكیان بۆ پەیدا دەبێت و لە یەكێك لە قۆناغەكانی جیهاد و سەربەرزیدا دیفاع لە بوون و شوناس و دینیان دەكات.

لە حەڤدەهەمین ساڵیادی كۆچی دوایی ئەم ڕابەرەی كورددا هیندە گرنگە بیڵێین:
ئەگەر پێش چواردە سەدە ئیسلام و خەڵكی ئەو دەمی دەورانی سەرەتای ئیسلام و قوڕەیشییەكان بۆ پەنادان و پشتگیریی پەیامی پەروەردگار و ڕێبازی ڕەسوڵی ئەكرەم حەمزەی كوڕی عەبدولموتەلیب ڕەزا و ڕەحمەتی لێبیت دەركەوتبێت و ژانی خستبێتە دڵی نەیاران و پەسێوی دڵی ئەم ئاینە بوببێت، ئەوا دوای چواردە سەدە دیسان حەمزەی كورد دەردەكەوێت و بەناوی عەلی كوڕی عەبدولعەزیزەوە دێتە مەیدانی هەرێمی بەفر و گڕ و لە پریس و هەڵەبجەوە هیوای نەتەوەیەك دەبێت و سكەی قیتاری نەبەزیی و عیززەتی مسوڵمانانی كوردستان جیگیر دەكات و دواتر هەموو ئیسلامییەكان لەسەری بێ ترس وەڕێ دەكەون.

ئاری عەبدوللەتیف
٢٠٢٤/٣/١٧

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close