بەڕەسمی لە ڕێگەی ووشکانیەوە ئەفغانستان بەسرا بە چینەوە..
✍️یوسف احمد محمد✍️باسک نێت
جادەی ڕێڕەوی واخان لە ویلایەتی بەدەخشان دوای کارکـردن بۆ ماوەی پێنج مانگ تەواو کرا..
ڕێڕەوی واخان درێژیەکەی 350 کیلۆمەترە و پانیەکەی لە نێوان 13 بۆ 65 کم ە..
لەماوەی زیاتر لەسەد ساڵی هاتنە ناوەوەی سەیارە هیچ دەسەڵاتێکی ئەفغانی نەیتوانیوە ئەو ڕێگەیە تەواو بکات.
واخان ناوچەیەکی ستراتیجی سەختی سەر بە ویلایەتی بەدەخشانە، 4600 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و بەرزی چیاکانی ئەگاتە 7400 مەتر، خاڵی پێکگەیشتنی چوار ووڵاتی ئەفغانستان ،تاجکستان،چین،
پاکستانە، ناوچەیەکی گەشتیاری کەم وێنەیە و خاوەنی پارکی میللی دووەمی پاراستنی سروشتیە، بۆ ماوەی 2000 ساڵ ڕێگەی ئاوریشمی بووە بۆ بەستنەوەی ئاسیای ناوەڕاست بە ئەوروپا و ڕۆژئاوای ئاسیا.
ئەو ناوچەیەی جادەی پێنەگەشتبوو زیاتر لە 50 کم بو بە هۆی سەختی ناوچەکەوە نەتوانراوە تەواوبکرێت،بەڵام ماتۆڕسوارەکان بە پێنج مانگ تەواویان کرد.
تەواوکردنی ڕێگاکە سودێکی گەورە بەئەفغانستان ئەگەیەنێ
بە گوێرەی بەرپرسانی ئەفغانی دەروازەی سنوری نێوان چین و ئەفغانستان چاوەڕێ ئەکرێت ساڵانە بڕی 6 ملیر دۆلار داهاتی بۆ ئەفغانستان هەبێ،
ئەبێتە ڕێگەی ترانزێت و بەستنەوەی بازرگانی چین لە ڕێگەی ووشکانەوە لە ئێرانەوە بۆ هیند و لە ئێرانەوە بۆ عێراق و تورکیا.
ئەو بەشەی کە تەواو کراوە لە ماوەی پێنج مانگدا زیاتر لە پەنجا کم بوە و هێشتا قیر نەکراوە بەڵام ئەتوانرێ بەکار بهێنرێ.
دەروازەکە فشارەکانی دەسەڵاتداری عەمیلی پاکستان کۆتایی پێئەهێنێ کە لە ئێستادا بەتەواوی سنوری لەسەر ئەفغانستان داخستوە و لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن ئەفغانی لە پاکستان بەزۆر ناردۆتەوە بۆ ئەفغانستان.