عێراقكوردستانهەواڵ

سبەی دادگای فیدڕالی دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم تاوتوێ دەکات

دادگای فیدڕالی سبەینێ یەکەم کۆبوونەوەی لەسەر سکاڵایەک ئەنجام دەدات کە تیایدا داواکراوە رێکارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بە نادەستوری دابندرێت و نەوتی سپی و سوتەمەنی بە ھەمان نرخ کە بۆ پارێزگاکانی عێراق دابینی دەکات، بۆ ھەرێمی کوردستانیش دابینی بکات.

هاوکات “لە سکاڵای دووەمیشدا کە لەسەر وەزیرانی دارایی و پلاندانان تۆمارکراوە، تیایدا داواکراوە دانانی پشکی ھەرێم لەسەر بنەمای خەرجی راستەقینە بە نادەستوری دابندرێت و بەگوێرەی یاسای بودجە و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close