عێراقهەواڵ

هاتوچۆی عێراق دەستدەکات بەتۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێانەی بە غاز کاردەکەن

هاتوچۆی عێراق دەستدەکات بەتۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێانەی بە غاز کاردەکەن

باسک نێت
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر
پێشنیازێکی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە سیستەمی غاز کاردەکەن.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ، پێویستە لەسەر خاوەنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە شێوەی ئۆنلاین لە حجزکردن بەردەوام بن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانیکردنی شوێنەکانی تۆمارکردن و دەستپێکردنی ڕێکارە فەرمییەکانی تۆمارکردن.

وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردوەتەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیاندایە بۆ پاڵپشتیکردنی بەکارهێنانی سیستمی سووتەمەنی جێگرەوەیە کەرۆڵی دەبێت لە پاراستنی ژینگە و هەروەها کەمکردنەوەی بارگرانییە ئابوورییەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close