عێراقكوردستانهەواڵ

سودانی داوای پێداچوونەوە بەیاسای دادگای فیدراڵی دەکات

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سودانی داوای لە راوێژكاری دەستوری كردوە لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ پێداچونەوە بە یاسای دادگای فیدڕالی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەت سوورە لەسەر گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای نوێ بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەكان. هەوڵیشیداوە رەشنوسی چەند پرۆژەیاسایەك ئامادەبكرێت و كاری لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی ناكۆكی لەسەر چەند پرسێك نەمێنێت.

نوسینگەی سودانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، حكومەت لەساڵی 2015ەوە بەڵێنی داوە بە پێداچونەوە بە پرۆژەیاسای دادگای فیدڕالی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close