
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و سودانی ڕایگەیاندووە، “قەوارەى هەرێمى کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە.”
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە، ” قەوارەیەکی دەستوورییە و مەترسیى لەسەر نییە.”
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش گفتوگۆ کراوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایکردووە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م‌ریكا پشتگیری له هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق له ناوچه‌كه كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووە، پشتگیری له عێراقێكی به‌هێز به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ین.