عێراقكوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەرانى گشتى بانکى رافیدەین و رەشید بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێن

باسک نێت‌

لە نوسراوێکی فەرمی لیژنەی دەسپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواکراوە بە بانگهێشتکردنی هەردوو بەڕێوەبەرانی گشتی بانکی رافیدەین و رەشید بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، کە ئەو دوو بەڕێوەبەرە گشتییە بانگهێشتی پەرلەمان کراون بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی 22ی نیسانی 2024دا، لەسەر هۆکارەکانی دواکەوتنی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پڕۆسەی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆیان.

لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە ، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوتین بکرێت، بەو واتایەی لە بانکە فیدڕاڵییەکان هەژماریان بۆ بکرێتەوە و راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە مووچەکانیان دابەشبکرێت، هەرچەندە دەبوو مووچەی مانگی نیسان بەو میکانیزمە دابەشبکرێت، بەڵام نەکرا و ئێستاش پڕۆسەکە نەکەوتووەتە سەرپێ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close