بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکی لەسەر ڕەوشی هەرێم و عێراق بڵاوکردەوە

بەلاغی کۆتایی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی

ئەمڕۆ شەمە بەرواری ٨ی رەجەبی ١٤٤٥ بەرانبەر ٢٠/١٠/٢٠٢٤ ئەنجومەنی شوری بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی شورا دۆخی عێراقی تاوتوێ کرد و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەهەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی عێراق بکەن و بەپەرۆشەوە رێگری بکەن لە تێوەگلانی عێراق لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی ناوچەکە.
هاوکات بارودۆخی ناهەمواری هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بە توندی ئیدانەی هەر دەستدرێژییەکی کرد کە لە بەرانبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت.
شورای بزووتنەوەی ئیسلامی، ئاشکرایکرد، ناحەزانی هەرێم ڕێگرن لەوەی هەرێمی کوردستان لەرووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە سەقامگیر بێت و جەختیشی لەوەکردەوە، پێویستە لایەنەکان هاوتەریبی یەکتر و یەکگرتووانە، ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕابەری گشتی سوپاسی سەرجەم مەڵبەند و ئۆرگانەکانی کرد لە پای ئەنجامدانی مەراسیم و سازبەندی زێڕین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئاشکرایکرد، دوای ئەو هەموو سەرقاڵییەی بۆمان دروستکرا نەمانتوانیبوو خزمەتی ئەو بنەماڵە سەربەرزانە بکەین، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقیمان ئەنجامدا، کە کەمترین وەفا بوو بۆ شەهیدانمان.
هاوکات ڕابەری گشتی ڕایگەیاند، سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ناتەندروستە و هەر لەبەرئەوەشە کە مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کردووە و متمانەیان بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی دەسەڵات نەماوە و نایانەوێ بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئەمەش زیانی هەیە بۆ تێکڕای جومگەکانی هەرێم.
ئەنجومەنی شورای بزووتنەوە، تەئکیدی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاشکرایکرد، داوا دەکەین چیتر پڕۆسەکە زیاتر دوانەکەوێت و هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری ئەنجام بدرێت، سەرجەم ئامادەکارییەکانیش لەلایەن ناوەندی هەڵبژاردنەکانەوە کاری لەسەر کراوەو بڕیارە هەموو پاڵپشتییەک بۆ ئەو پرسە ئەنجام بدرێت.

ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی
٨ی رەجەبی ١٤٤٥
٢٠/١/٢٠٢٤

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close